AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٦ ٢٠:٥٢

کشانەوەی لەناکاوی ڕووسەکان لە بنکەی قامیشلۆ

کشانەوەی لەناکاوی ڕووسەکان لە بنکەی قامیشلۆ

سەرچاوەگەلی میدیایی سووریا ڕایانگەیاند کە ڕووسەکان خەریکی چۆڵکردن و قەڵاچۆی بنکەی هێزەکانیان لە شاری قامیشلۆ لە هاوێری حەسەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەگەلی میدیایی سووریا لە پارێزگای حەسەکە لە هەوڵی کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا بۆ چۆڵکردنی بنکەی سەربازییان لە شاری قامیشلۆ هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە ئەو کارە پاش چەند ڕۆژ لە جموجۆڵی ئاسمانی و گواستنەوەی جیهازات لەو بنکەیە ئەنجام دراوە.

ڕۆژنامەی "الوطن"ی سووریا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە ماوەی 4 ڕۆژی ڕابردووەوە چەندین گەشتی ڕۆژانە بە فرۆکەی ئیلیۆشین لە نێوان فرۆکەخانەی قامیشلۆ و بنکەی حەمیمیم لە لازقیە بۆ گواستنەوەی هێز و جیهازاتی سەربازی ئەنجام دراوە.

بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، ئۆپەراسیۆنی قەڵاچۆی بنکەی قامیشلۆ لە 23ی ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و تا ئەمڕۆ (دووشەممە 6ی ڕێبەندان) درێژەی بووە و دوایین گرووپێک کە لە قامیشلۆ کشاوەتەوە، "تیمێکی ئیلیتەکان" بووە.

شایانی باسە، ئەم کشانەوەیە لە چوارچێوەی پلانێکی هاوئاهەنگ و بە هاوبەشیی هەر دوو لایەنی سووری و ئەمریکایی ئەنجام دراوە.

News ID 58447

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha